کەمپینی گەڕانەوەی ناردنی بودجە لە ‌حکومەتەوە بۆ پەرلەمان راگەیەندرا

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پییشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ”وەک ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی سەردانی خاتوو ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان کرد، داوامان کرد بودجە لە ‌‌حکومەتی هەرێمەوە بنێرێت بۆ پەرلەمان”.

وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پییشەسازی سلێمانی ریگەیاند “ساڵانێکە ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان کەرتی تایبەتی پشتگوێ خستەوە و وەکو پێوست گرنگی بە کەرتەکانی بازرگانی‌و پیشەسازی‌و کشتوکاڵی‌و گەشتیاری نادات و تەنها پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، لە سلێمانی سەدان کارگە داخراوە، رێگە نادرێت بەرهەمی کارگەکانی سلێمانی بنێرێت بۆ هەولێر، سەرەڕای ئەمەش شاری سلێمانی کەمرین رێژەی هەژاری تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشدا “لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان پرسی بۆچی بودجە نانريت بۆ پەرلەمان؟ ئێمە وەک ريکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی چۆن دەتوانین هاوکاری بەرەپيشبردنی ئەم پرۆسەیە بین؟ سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری نەناردنی بودجەی بۆ ‌‌حکومەتی هەرێم و نەناردنی پارە لە بەغداوە گەراندوە و ڕۆڵی رێکخراوەکانیشی بەرز نرخاند”.

ە نەبوونى یاسایى بودجە ئەم کەم وکوریانە بەدى دەکرێت:
‏‎1. نەبونە بودجە واتە نەبونى پلانى ساڵانەى وەزارەت و حکومەت، لەبەر ئەوەى بودجە رەنگدانەوەى پلانى حکومەتە بۆ ساَلى داهاتوو بەڵام بە شَیوازی ژمارە.

‏‎2. نەبونى بودجە واتە نەبونى شەفافیەت لە خەرجى وداهات، بە مانایەکى تر وەزارەتى دارایى ناتوانێت بڵیت شەفافیەت هەیە ،ئەگەر یاسای بودجە بونى نەبێت.

‏‎3.لەنەبونى بودجەدەسەلاتەکان ون دەبێت،هیچ وەزارەت تەنانەت وەزیرەکان وبەرَیوەبەرە گشتیەکان دەسەلاتەکانى خۆیان نازانن، تەنها کەسێک یان چەند کەسێکى دەست رۆیشتوو لە ناو حکومەت بەئارەزوى تاکەکەسى خۆیان فەرمانى خەرجکردن دەدەن،بەشێوازَیکى تردەسەلاتەکان زیاتر بەرەو مەرکەزیەت وقۆرخکارى دەروات.

‏‎4. لە نەبونى بودجە هیچ مانایەک بۆ پرۆسەى ووردبین نامێنێتەوە چ لە لایەن پەرلەمانەوە کە
‏‎(پەسەندکردنى بودجە بە یەکێک لە سێ ئەرکە سەرەکیەکەى دادەنرێت) یاخود لە لایەن دیوانى چاودێرى دارایى کە (کارى سەرەکى بەراوردکردنى خەرجى وداهاتى خەملێندراوە بە خەرجى و داهاتى راستەقینەیە).

‏‎5. ماوەى حەوت ساڵە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران راوەستاوە، لەبەر نەبونى بودجە، بۆیە بە پەسەند کردنى بودجە پلە بەرزکردنەوە ودامەزراندنى فەرمانبەران دەستپێدەکاتەو، ئەمەش بە دەسکەوت بۆ وەزارەتى دارایى ئەژمار دەکرێت.

‏‎6. بە پەسەندکردنى یاساى بودجە گشت داهاتەکان دەبێ بگەرێتەوە خەزینەى حکومەت، بەمەش وەزارەتى دارایى ئاگادار دەبێت لە گشت داهات و خەرجیەکان، بە تایبەت داهاتە نەوتیەکان.

‏‎7. بە پەسەندکردنى بودجە، هەلى دەرفەتى کار بۆ هاولاتیان دروست دەبێت،بە هۆی بڕە پارەیەک تەرخان دەکرێت بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان دوای کارکردن تێدا.