کۆڕبەندی کشتوکاڵ داهاتوومانە بەرێوەچوو

کۆڕبەندی کشتوکاڵ داهاتوومانە بەهەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنان ئەمرۆ بەرێوەچوو.

لە کۆڕبەندەکەدا چەندین بەرپرسی حکومی و نوێنەری کونسونگەری وڵاتان و کۆمپانیای کشتوکاڵی بیانی ئامادە بوون، کە تیایدا چەندین پانێڵ لە بارەی ڕەوشی کشتوکاڵ لە کوردستان سازکرا، لە کۆڕبەندەکەدا بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم وەڵامی پرسیاری جوتیاران و ئامادەبانیان دایەوە.

وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆڕبەندەکە بەشدار بوو، لە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی پرسی ھۆکار چیە لەسەردەمی مەلەکییەوە بەنداو لە کورستان دروست نەکراوە؟، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵیش ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکانی تاوتوێ کرد.