کۆنگرەی کاری عێراقی تونسی بەڕێوە دەچێت بازرگانان دەتوانن بەشداربن

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنگرەی کاری عێراقی تونسی لە بەغداد.
لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەک لەخاوەن کارانی تونسی و بازرگانان لە بوارە جیاوازەکاندا بەشداری دەکەن لە ڕێکەوتی (١٠-١٤/٥/٢٠٢٤)
بۆ ئەو مەبەستە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی خاوەن کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران ئاگادار دەکاتەوە گەر خوازیارن بەشداری بکەن و کاری هاوبەش لەگەڵ بازرگانانی ووڵاتی تونس ئەنجام بدەن تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٨/٥/٢٠٢٤) سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی بکەن بۆ ناوتۆمارکردن.
کۆمپانیا تونسیەکان لە بوارەکانی (پیشەسازی خۆراکی و کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی کاری تەختە و پێداویستی خانوبەرە و بواری بۆیاغی بیناسازی و هەناردەکردنی زەیتی زەیتوون و کۆمپانیای تەندروستی و کارەبای و هاوردەو هەناردە لە بوارە جیاوازەکان و پرۆژە وەبەرهێنەکان و بوارەکانی ووزە) بەشداری دەکەن.