کۆنگرەی کاری عێراقی تونسی بەڕێوەچوو ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداربوو

بەمەبەستی بەهێزکردنی کاری هاوبەش لەنیوان عێراق ووڵاتی تونس لە شاری بەغداد کۆنگرەی کاری عێراقی تونسی بەڕێوە چوو.
ئەحمەد علی کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆڕبەندەکەدا بەشداری کردوو بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور بەخێرهاتنی شاندی ووڵاتی تونسی کردوو هیوایخواست بتوانن کاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی ئەنجام بدەن.
ئەحمەد علی کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ڕایگەیاند” کۆڕبەندەکە بە بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ووڵاتی تونس و سەفیری تونس و سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەردولا و کۆمەڵیک لە سەرۆک ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و بازرگانان و پیشەوەران و خاوەنکاران و وەبەرهێنەرانی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو”.
راشیگەیاند” لە کۆڕبەندەکەدا جەخت لەوە کرایەوە ئاسانکاری بۆ کاراکردنی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی بکرێت و پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەردولا ئاسان بکرێت و وە هەڵگرتنی باجی گومرگی کاڵاکان لەکاتی هاوردەکردن و هەناردەکردن لە نێوان هەردوو ووڵاتدا وە هاندانی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایە گوزاری لە بوارە ڕێگە پێدراوەکان لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا”.
ئاماژەی بەوەشدا لە کۆڕبەندەکەدا باس لەوەکرا هەردوو دەوڵەیت ڕێکەوتن بکەن بۆئەوەی ناردن و هاوردەکرنی کاڵا لە رێگەی (ميناء الصفقه التونسيه) تونسی ڕاستەوخۆ بۆ (ميناء ام قصر له بصره) واتە نەچێتەوە بۆ ووڵاتی سێ‌هەم.
لەکۆتای کۆڕبەندەکەدا پرۆتۆکۆڵی هاوبەشی لێکتێگەشتن لەنێوان یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و تونس واژۆکرا تایبەت بە ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان.
کۆمپانیا تونسیەکان کە بەشداریان لە کۆربەندەکەدا کردبوو لە بوارەکانی (پیشەسازی خۆراکی و کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی کاری تەختە و پێداویستی خانوبەرە و بواری بۆیاغی بیناسازی و هەناردەکردنی زەیتی زەیتوون و کۆمپانیای تەندروستی و کارەبای و هاوردەو هەناردە لە بوارە جیاوازەکان و پرۆژە وەبەرهێنەکان و بوارەکانی ووزە) .