کۆمپانیایەکی ڕووسی لە کفری هەلیکار دەرەخسێنێت

کۆمپانیای Gazprom ی ڕووسی لە قەزای کفری هەلیکار دەڕەخسێنێت و داوا لە دانیشتوانی قەزاکەش دەکات بەپێی مەرجەکان ڕێنماییەکانیان بنێرن.

هاوکات قائیمقامیەتی قەزای کفری ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنوری قەزای کفری دەکەین،کۆمپانیای (گاز پرۆم) هەڵدەستێت بە وەرگرتنی (cv) سیڤی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەم بوارانەی لای خوارەوە:

یەکەم: ئەندازیاری خەمڵاندنی خەرجی بۆ بەشی بەرهەمهێنان.

دووەم: ئەندازیاریی پرۆسیس.

سێەم: ئەندازیاریی کارەبا.

چوارەم: ئەندازیاریی ئامێر.

پێنجەم: ئەندازیاریی شارستانی و بیناسازی.

شەشەم: ئەندازیاریی ئای تی و تێلکۆم.

حەوتەم: Static and rotatingequipment engineer

ناردنی سیڤی لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵەی لای خوارەوە دەبێت، دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە و لە کاتی دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن پەیوەندیتان پێوە دەکرێت.

Email : [email protected]