کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و به‌ ئامه‌ده‌بوونی د.سەلام عبدووڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژوور و ئەندامانی کارگێڕی ژوور کۆبونەوەی ئاسای مانگانە بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە سەردانیکردنی شاندە بازرگانیەکان کرا بۆ ووڵاتی یۆنان و ئەرمینیا کە تیادا تواندراوە کاری هاوبەش واژۆ بکرێت و پەیوەندییەکان بەهێزبکرێن لەسەرئاستی کاری هاوبەش و بەڕێوەچونی سەدانکردنی شاندەبازرگانیەکان.

بەشێکی تری کۆبونەوەکە قسەکردن بو له‌باره‌ی پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و زیادکردنی ئەو بەرهەمانەی ڕۆژانە پێویستن لەلایەن هاوڵاتیان، چالاککردنی کارگە ناوخۆییەکان و بەرهەم هێنان بەشێوەی تەندروست.