کارگەیەکی قاوە لەسلێمانی بەرهەمی قەزوان و فتسقی جوتیاران دەکرێتەوە

ئا: زریان محەمەد

دانانی کارگەی دروستکردنی قاوە لەشاری سلێمانی لەئێستادا بۆتە هۆکارێک بۆ کڕینەوەی قەزوان و فستقی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان خاوەنی کارگەکە دەڵێت جوتیاران چەند بەرهەمیان هەبێت ئێمە لێیان دەکڕینەوە.

سەیف سەعد، خاوەنی کارگەی بەرهەم هێنانی قاوەی سان ١٧٨٤ لەشاری سلێمانی بەڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسای ڕاگەیاند” لەسەرەتادا ئێمە چەند جێگەیەکمان هەبوو بۆ دروتکردنی قاوە و فرۆشتنی بەهاوڵاتیان چونکە ئەو قاوەیەی ئێمە هەمانبوو لەدەرەوە بۆمان دەهات و دەمانفرۆشت پاشان بیرمان لە دانانی کارگەیەک کردەوە بۆ بەرهەم هێنانی قاوە لەناوخۆدا توانیمان کارگەیەکی دامەزرێنین بەبراندی تایبەتی خۆمان بیخەینە بازاڕەوە”.

ڕاشیگەیاند” لەئێستادا توانیومانە یەکەمین کارگە و براندی بەرهەم هێنانی قاوە دامەزرێنین، قەزوانەکە لە شارباژێڕ و ئاکرێ لە جوتیاران دەکڕینەوە پاشان قاوەکە دەخەیەنە بازاڕ بۆ هەموو عێراق و ووڵاتی توریاش ڕەوانە دەکەین کە پێشتر لە ووڵاتی تورکیاوە قاوەی قەزوانمان دەهێنا”.

ئاماژەی بەوەشدا” لە کارگەکەماندا قاوەی قەزوان و قاوەی تورکی و قاوەی ئیسپریسۆ و قاوەی فستق قاوەی شکولاتە و نیسکافە بەرهەم دەهێنین قاوەی ئیسپریسۆ لە دوو وڵاتەوە دەهێنین و لێرە ئامادەی دەکەین وە قاوەی عەرەبیش بە کاڵی دەی هێنین و لێرە ئەی برژێنین و بەبراندی سان ١٩٨٤ دەیخەینە بازاڕەوە”.

خاوەنی کارگەکە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات” بەگشتی هاوڵاتیان لەجۆری قاوەکەمان رازین بە هەموو جۆرەکانی بەتایبەت قاوەی قەزوان کە بەشیوەی تەڕ ئەیخەینە بەردەستیان لەووڵاتانی ئەوروپاشەو خەڵکانێک هەن داوامان لێدەکەن بۆیان بنێرین کوالێتی قاوەکەمان بەشێوەیەکی بەرز دەخەینە بازاڕەوە”.

براندی قاوەی سان شێوازی دروستکردنی قاوەکەی لەسەر پاکێجینی قاوەکە دیاریکردووە تا تەواوی بەکارهێنەران بزانن چۆن دروست دەکرێت و کێشەی دروستکردنیان نەبێت.

خاوەنی کارگەی سان ئەوەشی ڕونکردەوە جوتیاران هەمویان پەیوەندیمان پێوەدەکەن و لە هەبونی بەرهەمەکانیان ئاگادارمان دەکەنەوەو بۆمان دەنێرن ئێمەش هەموو بەرهەمەکان دەکڕین بەنرخێک هاوسەنگی هەردولا ڕابگرێت کێشەمان لەوەنیە چەند بەرهەمیان هەبێت تازۆربێت ئێمە خۆشحاڵ دەبین و دەیکڕین بەتایبەتی بەرهەمی قەزوان و فستق.

جوتیارانی شارباژێڕ دڵخۆشن بەوەی دەتوانن لەوەرزی قەزواندا نیگەران نەبن لە فرۆشتنی ئەو بەرهەمەی کە کۆیدەکەنەوە چونکە دەتوانن راستەوخۆ بەکارگەی قاوەی بفرۆشنەوە.

سەیوان شارباژێڕی، یەکێکە لەو جوتیارانەی قەزوان کۆدەکاتەوە و دەیفرۆشیت بۆ ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی وتی” ساڵانە بەرهەمی قەزوان کۆدەکەینەوە لەبازاڕدا یان لەناو عەلوە دەیفرۆشین هەندێکجار بەرهەمەکانمان بۆ ساغ نەدەبۆوە و قەزوانەکەمان خراپ دەبوو بەڵام لەئێستادا بەبۆمەی کارگەیەکی قاوە لە سلێمانی ترسمان لەفرۆشتنی قەزوانەکە نەماوە”.

وتیشی” کارگەکە ئامادەیە چەند قەزوانمان هەبێت لێمان وەربگرێت و بەنرخێکی گونجاو لەبەرژەوەندی هەردولادابێت بۆیە ئێمەش ئەو قەزوانەی کە ساڵانە کۆیدەکەینەوە بەو کارگەی قاوەیەی دەفرۆشین”.

خواردنی قاوە لەهەرێمی کوردستاندا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرەوزیادبون چووە خواست لەسەر جۆرەکانی قاوە رولەهەڵکشانە.