ڤیستیڤاڵی ھەنار لە سلێمانی کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە ناو بینای میلی مۆڵ لە گەرەکەی ڕاپەڕین، ڤیستیڤاڵی ھەنار و بەربومە ناخۆییەکان بەسەرپەرشتی ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەیەکەی ھەڵەبجە کرایەوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی شاری سلێمانی و ئازاد عەبدولکەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری و پیشەسازی سلێمانی لە مەراسیمی کردنەوە ڤیستیڤاڵەکە بەشدار بوون، لە بارەیەوە ئازاد محەمەد، جوتیارا نمونیەکەی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: چەندین جۆر بەرھەمی ناوخۆی کە لە ساڵانی ڕابردودا بەرھەممان ھێناوە ئەمڕۆ لەم ڤیستیڤاڵە نمایشی دەکەین، کە بریتین لە ھەناری ئەمساڵ و چەندین سەوزە و میوە.

ئاماژەی بەوەشدا پێویستە یەکە ئیدارییەکان گرنگی زیاتر بەم ڤیستیڤاڵانە بدەن و ھاوکاری زیاتری جوتیاران بن.

ئاوام محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: بە ھەموو شێوەیەک.پشتیوانی جوتیاران دەکەین لە ئەنجامدانی ھەر کار و پرۆژە و چالاکییەک لە شاری سلێمانی ئەنجامی بدەن، ھیواشی خواست گرنگی زیاتر بە بەرھەمی جوتیاران بدرێت.

لای خۆشیەوە ئازاد عەبدولکەریم،.ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور ڕایگەیاند “وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ھەموو شێوەیەک.پشتیوانی لەم جۆرە کار و پڕۆژانە دەکەین و ھیوادارین بەروبومی ناوخۆی زیاد بکرێت.