ڤیستیڤاڵی ڕۆژی جیھانی کاری خێرخوازی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو

ڤیستیڤاڵی ڕۆژی جیھانی کاری خێرخوازی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو کە تیایدا ژمارەیەک لە بەرپرسی یەکە ئیداریەکان و پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەبوون تیایدا.

دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “سلێمانی ھەمیشە پێشەنگ بووە لە کاری خێرخوازیدا، لە سەرجەم کارەساتەکاندا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی بینیوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە ھەمیشە لە کاتی لێقەومان و کارەسات و ڕووداوەکاندا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، جێی دەستی دیار بووە و کۆمەک و ھاوکاری کۆکردۆتەوە”.

پارێزگاری سلێمانی سپاسی بازرگانان و پیشەسازانی کرد کە ھەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە ھاوکاری کردنی کەسانی ھەژار و لێقەوماو.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بەردەوام ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کاتی ڕوودانی ھەر کارەساتێکی مرۆیی و سروشتیدا لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان، بە پشتیوانی بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران توانیوێتی کۆمەک و ھاوکاری کۆ بکاتەوە و ڕەوانەی بکات”.

ڕێخکراوی (CDO) لە ڕۆژی جیھانی کاری خێرخوازیدا لە پارکی ئازادی ئەو ڕێکخراوانەی کۆکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا کاری خێرخوازیان ئەنجامداوە و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش بەشدار بوو.