ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە دەستبەکاربونی وەک یەکەم خانم لەپۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی سەرۆکی شارەوانی سلێمانیان کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆک، عەتا حاجی ڕەجەب و عوسمان فەتاح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، سامان ئیبراھیم، بەرێوبەری پرۆژەی گەنجێنەکانی ژوور سەردانی خاتوو لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانیان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەک سەرۆکی شاەوانی سلێمانی کە بۆ یەکەمین جارە لە سلێمانی خانمێک ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لە کۆبونەوەکەدا شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ھیوا سەرکەوتنیان بۆ خواست و ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ ھەر پشتیوانیەک لەپێناو خزمەت کردنی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی، جوان کردنی شار و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری و پێکەوە کارکرن لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕووی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی دەبێتەوە لە سلێمانی”.

سریوان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: “وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی سەرۆکی شارەوانی دەکەین لە کارەکانیدا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و داواکارین ھەموان ھاوکاری یەکتربین لە پێناو چارەسەر کردنی کێشەکان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان”.

لای خۆشیەوە لەیلا عه‌لی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و هیوای خواست بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن و .خزمەت بەشاری سلێمانی بکەن.