ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: هاوخەمین لەگەڵ ھاوڵاتیانی شاری دهۆک

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوخەمی خۆی بۆ ھاوڵاتیانی دهۆک و کەسوکاری قوربانیانی ڕوداوەکەی دهۆک دەردەبڕێت و لەخوای گەورە داوکارە شیفای برینداران بدات و لە کۆچکردوان بە بەھەشت شاد بکات.

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوان دەکەین و هیوای زو چاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی هەیە بۆ هەمو جۆرە هاوکاریەک گەر پێویست بکات.