ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، ھەمیشە داکۆکیکاری سەرەکی سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکان بووە و پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆی دەکات، ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەگەیاندنی کێشەکانی کەرتی پەلەوەر بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکانی داوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەڵەوەرییەکان دەخوازێت.

لای خۆشیەوە نازم عەبدوڵڵا جاف، ڕایگەیاند “زۆر سپاسی ژووری.بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەم دەستخۆشی لە سەرۆکی ژوور دەکەین کە ڕۆڵی زۆر گەورەی ھەبووە لە بەدەمەوە ھاتنی کەرتی پەلەوەر بەردەوام پشتیوانی ئەو کەرتەی کردوە و ھیوادارین بەردەوام بن لە پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆ.

هاوكات ده‌زگای ”عراق النیر و العطاء” خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه‌ نازم عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان، كه‌ توانیوێتی به‌رده‌وام كار بكات بۆ پشتیوانی كردن و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی.