ڕوونكردنەوە لەبارەی لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق لەم قۆناغەدا ناتوانێت سفری سەر دراو لاببات.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا حكومەتی عێراق نزیكەی 70 ترلیۆن دیناری نوێی چاپكردووە لە جۆری دراوەكانی 50 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری كە بەشێكی ئەو دراوە نوێیانە خراونەتە بازاڕەكانەوە.

ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق لەم قۆناغەدا ئەو هەنگاوە جێبەجێناكات ئەو پێشنیازانەی كە باسیان لێوەكراوە سەبارەت بە لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی ناتوانرێت جێبەجێبیكرێت كە جۆرێك لە ناسەقامگیری لە بازاڕدا دروستدەكات.