نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 101.2 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا دوای بەرزبوونەوەی زیاتر لە 2 دۆلاری نرخەكەی بەڕێژەی 2.8%.

هەروەها نەوتی تەكساس 97.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، پاش بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 1.89%.

نرخی نەوت گەیشتە خوار 98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لە سایەی ترس لە توندكردنی سیاسەتی نەختینەی ئەمریكا پاش ئەوەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتە بەرزترین ئاستی 40 ساڵی ڕابردوو.

پێنجشەممەی ڕابردوو گرێبەستە دواخراوەكانی خامی ئەمریكی ڕۆژئاوای تەكساس بەڕێژەی 2.79% دابەزی و گەیشتە 93.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت بۆ 97.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، كە بۆ یەكەمجارە بگاتە ئەو نرخە لە 11ی نیسانی ڕابردووەوە، واتە نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر.