چوار ئامانج بۆ پرۆژە بازرگانییەكەت لە ساڵی یەكەمیدا

بۆ ئەوەی دەست بە پرۆژە بازرگانییەكەت بكەیت و پەرەیپێبدەت، پێویستت بەوەیە ئەم ستراتیژە ئاسان و كاریگەرانە بگریتەبەر، كە وادەكات پرۆژەكەت یان كارە بازرگانییەكەت لە ساڵانێكی زوودا فراوان بكەیت.

سایتی (Entrepreneur)ی ئەمریكی تایبەت بە بواری بازرگانی وتارێكی باروێندەر سینگ-ی نووسەری بڵاوكردووەتەوە كە دەشێت هاریكارت بێت بۆ دەستكردن بە كارە بازرگانییەكەت و پەرەپێدانی.

1- هەرگیز بەدوای “چۆنیەتی بەدەستهێنانی پارەدا” مەگەڕێ
ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی بەبازاڕكردن بۆ بەرهەمی كۆمپانیاكان و فێڵ و هەلی كاری ساختەی دیكە، بەتەنها بە گەڕانێك لە یوتیوب ملیۆنان گرتە ڤیدیۆت دێتەبەر چاو دەربارەی چۆنیەتی كۆكردنەوەی پارە لەناو ماڵەكەتەوە، بەداخەوە، هەموویان بەوجۆرە دەستپێدەكەن. تەنانەت من دانبە كەوتنە ناو هەندێك لەو بیرۆكانەدا دەنێم كە بەڵێنی بڕدنەوەی لەنێوان 100 بۆ 500 دۆلار لە هەر ڕۆژێكدا پێداوم.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەر ناوەرۆكێك كە بانگەشەی ئەوە دەكات هاریكاریت دەكات لە كۆكردنەوەی پارە، تەنها بیرێكی قوڵە، هەڵكۆلەرەكەی دەیەوێت وەك خۆراك بەكارتبهێنێت.

یەكەم شت كە دەبێت فێریبووبیت ئەوەیە -لەپێناو بەدەستهێنانی پارەدا- پێویستە بەها بدەیتە كۆمپانیا یان كەسەكە. كە بەهیچ جۆرێك لە دیمەنە ڤیدیۆییە پلانداراوەكاندا نییە و ئەوان باس لە دەوڵەمەندبوونی خێرا دەكەن.

2- ئاشنابە بە سەرچاوەكانت
پاش پەرەپێدانی لێهاتوویی یان خزمەتگوزراییەكەت، كاتی بە بازاڕكردنی ئەو لێهاتووییە و پێشكەشكردنی بەوانی دیكە هاتووە. ئەمە ئەو خاڵەیە كە تیایدا چێوەیەك دەدەیت بە كارەكەت و ژێرخانی دەستپێكردنی پڕۆژە ئایندەییەكەت دادەڕێژیت.

لە كێشە بڵاوەكان كە زۆرێك ڕووبەڕووی دەبنەوە بریتییە لە پارەداركردن و وەبەرهێنان، ئەگەر پارەی پێویستت نەبێت بۆ كڕینی شمەك، یان بۆ دامەزراندنی كەسێك لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت، ڕەنگە تووشی هەمان كێشە ببیتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك سەرچاوە هەن كە ڕەنگە هاریكارت بن لە بەدەستهێنانی بەنزیكەیی هەموو ئەوانەی پێویستتە بۆ دانانی بەردی بناغەی كارەكەت.

3- چۆن كڕیارە یەكەمەكانت بەدەستدەهێنیت
لە گەورەترین ئەو هەڵانەی زۆرینە ئەنجامیدەدەن لە قۆناغی یەكەمی دەستپێكی كارەكەیان، بەئامانجگرتنی ئەو كڕیارانەیە كە گەیشتن پێیان ئەستەمە.

هەڵەیەكی دیكە كە خاوەنكاران ئەنجامیدەدەن پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بێبەرامبەرە. پێویستە كڕیارە سەرەتاییەكانت -ئەگەر كۆمپانیا بن یان كەسانی تاك- كێشەیەكیان هەبێت كە توانای چارەسەركردنیت هەبێت، بەهۆیەوە ئەوان ئامادەبن بۆ پارەدان و كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا یان شوێنكارە تازەدامەزراوەكەتدا.

دەكرێت گەشتەكەت لەڕێی كردنەوەی ئەژمارێكەوە بێت لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك ئینستاگرام و بڵاوكردنەوەی چۆنیەتی چارەسەری كێشەكان.

لەڕێیەوە، دەتوانیت ئاشنابیت بە جەماوەرە بەئامانجكراوەكەت. بۆ نمونە، ئەگەر كارەكەت دروستكردن و پەرەپێدانی سایتەكانە، بەدواداچوون بكە كە ئایا بەكارهێنەران سایتیان هەیە یان نا. ئەگەر وەڵامەكە نەخێر بوو، دەتوانیت نامەیەك جێبهێڵیت لەبارەی ئەوەی ئەنجامیدەدەیت و چۆن خزمەتگوزارییەكەت كاریگەری گەورەی لەسەر كارەكانیان دەبێت. لە هەندێك دۆخدا ئەمە هەموو ئەوەیە كە پێویستتە بۆ گەیشتنە كڕیارە سەرەتاییەكانت.

4- چۆن پارە بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكەت بەدەستدەهێنیت؟
سەربارەت بە كۆمپانیا و شوێنكارە تازە دروستكراوەكان كە لەلایەن گەنجانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، دەشێت بەدەستهێنانی پارە بۆ پرۆژە تازەدامەزراوەكە ئەركێكی قورس بێت، بەڵام زۆرێك سەرچاوە و ڕێكخراو هەن كە مینحە یان قەرز یا هەر جۆرێكی دیكەی هاریكاریی داراییت پێدەبەخشن، دەتوانیت لەڕێی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە بەشوێن ئەو لایەنانەدا بگەڕێیت كە ئەوەت بۆ دەستەبەردەكەن.