پەرلەمانتاران داوادەکەن نرخی دۆلار وەک پێشتری لێبکرێتەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکەن نرخی دۆلار بگەرێنرێتەوە نرخەکەی پێشووی، چونکە بارگرانیی بۆ خەڵک دروستکردووە.

ئەو پەرلەمانتارانەی داواکارییەکەیان پێشکەشکردووە، ژمارەیان 40 پەرلەمانتارە و نووسراوەکەیان بەناوی “نرخی دۆلار دابەزێنن” پیشکەشکردووە، لەوباریەوە دەڵێن، “بە لەبەرچاوگرتنی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئابوریی خێزانە عێراقییەکان بەتایبەت ئەوانەی داهاتییان کەم و دیاریکراوە، ئێمە داوادەکەین لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دابەزاندنی نرخی دۆلار و گەڕاندنەوەی بۆ نرخی فەرمیی پێشووی”.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق لە 19ی کانونی یەکەمی 2020 ڕایگەیاند، بە فەرمی نرخی دۆلاریان گۆڕیوە و نرخی هەر دۆلارێک بەرزکراوەتەوە بۆ 1450 دینار لەبری 1200 دیناری پێشوو.