پێنج هەزار كارگە دەخرێنەكار

Pouring liquid molten metal from transport vessel to casting mold using forklift in steel mill.

پێنج هەزار كارگە لە بوارە جیاوازەكاندا بەگەڕدەخرێن و سەدان هەزار هەلی كار دەڕەخسێنن.

وەزارەتی پیشەسازی دەڵێت، كارگەكان مامناوەند و گەورەن و كاركردن لە دروستكردنیاندا بەردەوامە، لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواودەكرێن و ئامادەی كاركردن و بەرهەمهێنان دەبن.

عەزیز نازم بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی رایگەیاند، “شمەك و كاڵای جۆراوجۆر لەو كارگانەدا دروستدەكرێن و بازاڕی ناوخۆ دەبووژێننەوە، بەوەش هاوردەكردنی زۆر كەرەستەمان پێویست نابێت”.

راشیگەیاند، لە سەرەتادا كارگەكان سەدان هەزار هەلی كار دەستەبەردەكەن و هاوكاردەبن لە كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری، هۆكاریش دەبن بۆ مانەوەی پارە لە ناوخۆی وڵاتدا.