پێشەنگای تێکفێست لە سلێمانی دەکرێتەوە

پێشانگایەکی ساڵانەی تەکنەلۆژییە لەلایەن ڕێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ ڕێکدەخرێت بە سەرپەرشتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، کە تیایدا پڕۆژەی داهێنراوی تەکنەلۆژی نمایشدەکرێت و کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان نمایشی نوێترین خزمەتگوزارییە تەکنەلۆژییەکانیان دەکەن، هەروەها گفتوگۆ و سیمیناری زانستی ئەنجام دەدرێت و نوێنەری خویندنی پڕۆگرامە نێودەوڵەتییەکان بەشداردەبن.

ڕێکەوتی ئەنجامدانی فێستیڤاڵ: ١٦/٢/٢٠٢٣ بۆ ١٨/٢/٢٠٢٣
شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵ: پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی