ئەندامێکی ژووری بازرگانی پێشنیارێک بۆ گۆڕینەوەی دۆلاری گەشتیاران دەخاتەڕوو

وەک چارەسەرێک بۆ نەهێشتنی کێشەی گەشتیاران لەناو فڕۆکەخانەکان لەکاتی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلار ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند پێشنیارێک دەخاتەڕوو تا گەشتیاران لەناو فڕۆکەخانە توشی کێشەو هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان نەبن.

حەمید عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەنوسینێکدا دەڵێت “پێشنیار بۆ فڕۆکەخانەو بانکەکان دەکەم کە دیناری عێراقی بۆ گەشتیاران دەگۆڕنەوە بە دۆلار، وەک دەبیستین کێشە دروست بووە لەکاتی گۆڕینەوەی دراودا لە ناو فڕۆکەخانەکان چەند گەشتیارێک بەهۆیەوە گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە کە ئەمەش زیانی بۆ گەشتیاران هەبووە، گەشتیاران دیناری عێراقی دەبەن بۆ فڕۆکەخانە تا بۆیانبکرێت بە دۆلار لەبەر قەرەباڵغی هەنێک گەشتیار فریای گۆڕینەوەی دراو ناکەون وە ناشتوانن ئەو هەمو دینارەی پێیانە بیبەن لە گەڵ خۆیاندا بۆ گەشتەکانیان ئەوەش دەبێت بارگرانی زۆر لەسەر گەشتیار لەگەشتەکانیاندا”

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشنیار دەکات و دەڵێت” ئەو گەشتیارانەی گەشتی (عەمرە)دەکەن واباشترە هەموو پارەی عەمرەکاران لەلای سەرقافڵەکە دابندرێت ئەویش چەندڕۆژێک پێشتر لەلقی ئەو بانکەی لە فڕۆکەخانە دۆلار دەدات بە گەشتیاران دینارەکە دابنێت و چەکی بانکی بۆبکرێت و دواتر لەفڕۆکە خانە بەو چەکە دۆلارەکە وەربگرێت کە ئەمەش کارئاسانی بۆ عەمرەکاران دروست دەبێت، وە هەموو ئەو گەشتیارانەی دیکە لەکاتی گەشتکردندا وا باشترە ڕۆژێک پێش سەفەرکردن لەبانکدا ئەو دینارە دابنێن هەر کاتێ چونە فڕۆکەخانە بەچەک دۆلارەکەیان پێبدرێت لەکاتێکدا گەر گەشتیار نەیتوانی دۆلارەکەش وەرگرێت ئەوا گەشتەکەی هەڵناوەشێتەوە و ئەتوانێت چەکی بانکیەکە لەگەڵ خۆیدا ببات و بارگرانی نابێت بەسەر گەشتیارەوە بەئاسانی هەڵدەگیرێت، بەڵام گەر گەشتیار دیناری زۆری پێبێت ناتوانیت بەو پارە زۆرەوە گەشتبکات بۆیە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان”.

لەئێستادا ئەوگەشتیارانەی لە فڕۆکە خانەکانەوە گەشت دەکەن بڕی حەوت هەزار دۆلاریان بەنرخی ۱۳۲٠٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆیان دەگؤڕدرێتەوە.