پێشەنگایەکی تایبەت بە سامانی ئاژەڵ لە ئێران بەڕێوەدەچێت، بازرگانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

بە گوێرەی ئاگاداریەکی کۆنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی نێراوە بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە کە حەفدەھەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەرانی ئاوی لە بەواری ٢٥ تاکو ٢٨ی کانونی دووەم لە شاری مەشھەد بەڕیوەدەچێت. 

ھەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات، دەتوانێت سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات، ٢٠٢٣⁄١⁄١٥ دوا بەروارە بۆ ناو تۆمارکردن.