پێشبینیدەكرێت نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلار

بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، پێشبینیدەكرێت نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلاری ئەمریكی.

مات سمیس شیكەرەوەی ئەمریكیی بواری نەوتی دەڵێت، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بڕی ئەو نەوتەی لەڕێگەی دەریاوە هەناردە دەكرێت بۆ نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە زیادیكردووە.

ڕایدەگەیەنێت، ئەوەش زۆر كەمترنییە لەو بڕەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا هەناردە دەكرا كە پڕۆفرۆشترین مانگ بووە و ڕۆژانە 3.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی ئاوییەوە دەگواسترانەوە.

پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاندبوو، پێشبینیدەكرێت خواستی جیهان لەسەر نەوتی ئاسیا لەمساڵدا بەڕێژەی 4% بەرزببێتەوە و بگاتە 37.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەوەش وا لە كیشوەرەكە دەكات ببێتە تاكە ناوچەی سەرەكیی هەناردەكردنی نەوت لە جیهاندا.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو نەوتی خاو بەرزترین نرخی لە ماوەی شەش ساڵدا تۆماركرد و 87 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاند.

شارەزایان پێشبینیدەكەن نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لە ساڵی 2022دا بگاتە 100 دۆلار.