پێشانگای کەرەستە کشتوکاڵییەکان له‌ توركیا بەڕێوەدەچێت

بڕیار وایە پێشانگایەکی تایبەت بەکەرەستە کشتوکاڵییەکان لەوڵاتی تورکیا بەڕێوەبچێت بازرگانان و کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن.

پێشانگای کەرەستە کشتوکالییەکان لەشاری (ماردین) لەوڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە نوێترین و پێشکەوتوترین ئەو کەرستە کشتوکاڵیانەی کاری پێدەکرێت لە کەرتی کشتوکاڵدا.

پێشانگاکە لە بەرواری (١٢ تاكو ١٥\٥\٢٠٢٢) بەڕێوەدەچێت هەر بازرگان و پیشەسازێک دەیەوێت بەشداری بکات دەتوانێت تا بەرواری (٢٠\٤\٢٠٢٢) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.