پێشانگایەکی تایبەت بەتەکنەلۆژیای ئامێرە پیشەسازیەکان له‌ توركیا بەڕێوەدەچێت

بڕیار وایە پێشانگایەکی تەکنەلۆژیا تایبەت بە ئامێرە پیشەسازیەکان لەوڵاتی تورکیا بەڕێوە بچێت بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن.

پێشانگاکە لەشاری( قۆنیا) لەوڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە نوێترین و پێشکەوتوترین ئەو تەکنەلۆژیا و ئامێرانه‌ی لەبواری پیشەسازیدا کاری پێدەکرێت.

پێشانگاکە لە بەرواری (١١ تاكو ١٤\٥\٢٠٢٢) بەڕێوەدەچێت هەر بازرگان و پیشەسازێک دەیەوێت بەشداری بکات دەتوانێت تا بەرواری (٢٠\٤\٢٠٢٢) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.