پاسپۆرتی سلێمانی كاتی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی دیاریكرد

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمان لە ئاگادارینامەیەدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە كاتی سەردانی بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ 6ی ئێوارە دەبێت، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیە:-

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1، نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2، كەلار – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3، راپەڕین- نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، كاتی جێبەجێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەئەمڕۆ 3-1-2020 لە كاتژمێر (2:00)ی دوانیوەڕۆ تاكو (6:00)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەكاتی دیاریكراو سەردانمان بكەن، بەمەبەستی جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی