لە ئەمڕۆوە سیستمی نوێی مامەڵەی ئۆتۆمبێل جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە لەئەمڕۆوە گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکرێت. بەڵام تاکو ئێستا خاوەن پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادارنەکراونەتەوە.

کامەران ئیبراهیم، خاوەنی پێشانگایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەرچەندە پێشتر دەنگۆی بەئەلیکترۆنیی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل هەبوو، بەڵام ئاگادارنین لەئەمڕۆوە ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەر ئاگاداربکرانایەتەوە بێگومان ئامادەکارییان بۆ دەکرد، بەجۆرێک کۆمپیتەریان دەکڕی و کارمەندی تایبەتیان بۆ دادەنا، بەڵام ئێستا زانیویەتی لەئەمڕۆوە ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت.

باسی لەئەوەشکرد، تاکو ئێستا ڕووننییە ئەم بڕیارە کارئاسانی دەکات یان گرفتیان بۆ دروستدەکات.

بەهەمانشیوە، کەیوان قادر، کە کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە جەختیکردەوە ئاگادارنییە، ئەو بڕیارە لەئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتییانەیسەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنییان پێبێت،دوای پەسەندکردنی لەبەشییاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، ئەوکات گواستنەوەکەیان بۆ دەکەن.

ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەوانەی کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکڕن پێویستە وبەھەمانشێوەیپێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێبێت؟

ئەوەش ئاشکراکراوە، سەبارەت بەئەوانەی پێش بەرواری٢\١\٢٠٢٢ گرێبەستیاننووسیوە، گرفتیان نابێت و لەبەرواری ٣\١\٢٠٢٢ کار بەم ڕێنماییە دەکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان بە بەختیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەستنەبوو.