وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی پەتاتە قەدەغەیە

بەهەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا و لەسبەینێوە جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ و ساغبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

بەپێی وتەی بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق میساق عەبدولحسین، بڕیارەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دراوە و لە سبەینێ 9ی کانونی یەکەمی 2021ـەوە جێبەجێدەکرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بڕیارەکە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و دابینکردنی بازاڕی ئەو بەرهەمەیە تاوەکو جوتیاران هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو زەرەرمەندنەبن.