کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ٧\١٢\٢٠٢١ لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگرەکانی و ئەندامانی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری گشتی ژوور، کۆبونەوەی ژمارە (١٢) بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە سەرجەم کێشە بازرگانی و ئابورییەکان کرا، کە لە دەروازە سنورییەکان ڕووبەڕوی خاوەنکاران دەبێتەوە، لە بارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆ کرا.

پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ کەرتەکانی پیشەسازی و کستوکاڵی دوپاتکرایەوە، لەبارەی گەشەپێدانی ئەو کەرتانە گفتوگۆ کرا.