وەزارەتی کارەبا: هاووڵاتیان دەتوانن داوای بەستنی سیستمی وزەی خۆر بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بکەن

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا هەیە داوای بەستنی سیستمی وزەی خۆر بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بکەن.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا:

جێبەجێکردنی مەقاسەی وزەی کارەبا بەم شێوەیە دەکرێت: (وزه‌ی به‌كارهاتوو– وزه‌ی به‌رهه‌م هێنراو).

ا_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی مقاسه‌كه‌ موجه‌ب (+) بوو ئه‌وه‌ بڕی وزه‌كه‌(Kwh)  ده‌كرێت به‌ پاره‌ و له‌سه‌ر پسوڵە‌ داده‌نرێت.

ب_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ سالب (-) بوو ئه‌وا پسوڵه‌ی ئه‌و مانگه‌ ده‌بێت (سفر) و هیچ پاره‌ بۆ به‌شداربوو ئه‌ژمار ناكرێت و بڕی وزه‌ زیاده‌كه‌ ده‌كرێت به‌  ره‌سید به‌ (KWh) نه‌ك پاره‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مانگی داهاتوو.

ج_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی (مقاصه‌)كه‌ له‌ مانگی داهاتووش هه‌ر سالب بوو ئه‌وه‌ ره‌سیده‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌م گواستنه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ده‌رئه‌نجامی  مقاسه‌كه سفر ده‌بێته‌وه‌.

د_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی (مقاصه)‌كه‌ به‌ به‌رده‌وام سالب بێت ئه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ وزه‌یه‌كه‌ به‌(KWh) ده‌مێنێت وه‌ك ره‌سید هه‌تا رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت و پسوڵه‌ی ئه‌و به‌شداربووه‌ به‌ سفری ده‌مێنێته‌وه‌.

ه_ ئه‌م (مقاصه)‌یه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك پۆل ده‌كرێت (ماڵان بۆ ماڵان) (پیشه‌سازی بۆ پیشه‌سازی )(بازرگانی بۆ بازرگانی) …هتد.

بۆ ئاسانكاریی ئەو هاوبەشانەی دەیانەوێت زانیاریی  و فۆرمیان دەست بكەوێت  و مامەڵەكانیان دەست پێبكەن دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان و دابەشكردنی كارەبای ئیدارە سەربەخۆكان و دابەشكردنی كارەبا لەقەزاكان بكەن .