وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت نەوتی زیاتر هەناردە بکات

لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵئەوەی عێراق سوودمەندە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە دروستبووە، بەڵام کێشەی زۆریشی دروستکردووە لەوانە، بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و کەرەستە خۆراکییە سەرەکییەکان.

عەلاوی جەختی لە پابەندبوونی عێراق بە بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک کردەوە کە سعودیە سەرکردایەتیی دەکات ڕایگەیاند، “سیاسەتی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت سیاسەتێکی سەرکەوتووە”.

لەمانگ ئازاردا عێراق ڕۆژانە 4.34 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، ئەوەش کەمترە لەو بڕەی لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیکەوە بۆی دیاریکراوە کە 4.37 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت لەمانگی ئازاردا هاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی کێڵگەی قەرنەی 2 کە ماوەی دوو هەفتە لەژێر کاری چاکسازیدا بوو، لەسەرەتای مانگیشەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کێڵگەی ناسریە ماوەی چەند ڕۆژێک کارەکانی ڕاگرت.