هەڵاوسان لە بەریتانیا بەرزترین ئاستی لە 40 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

ڕێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا لە مانگی تەموزدا گەیشتە 10.1% کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، هێشتا بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و سوتەمەنیش بەردەوامە.   

  ئامارەکانی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا لەبارەى ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی تەموزدا بەرزبوونەوەی زیاتری نیشانداوە و گەیشتووەتە 10.1%، لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 9.4% بووە، ئەم ژمارەیە دواینجار لە مانگی شوباتی ساڵی 1982دا زیاتر بووە.  

  ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، ئەم بەرزبوونەوەیە لە سەرووی چاوەڕوانییەکانی ئابووریناسانەوە بووە کە پێشتر ڕاپرسییەکی لەبارەى بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە مانگی تەمموزدا بۆ 9.8% ئەنجامی دابوو.  

ڕۆژنامەی گاردیانیش پێشبینی دەکات لە پاییزی ئەمساڵدا ماڵەکان تووشی فشارێکی زیاتر ببن بەهۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی وزە، بەشێوەیەک بانکی نیشتمانیی بەریتانیا پێشبینی دەکات هەڵاوسان بەرەو سەرووی 13% بەرز بکاتەوە و پاشەکشەیەکی درێژخایەن دروست بکات.  

  ئاژانسی بی بی سی دەڵێت، ئەم هەڵاوسانە هانی خەڵکی دەدات پارەی زیاتر پاشەکەوت بکەن و خەرجی نەکەن، هەروەها وا لە خەڵکی دەدات زیاتر قەرزوەربگرێت و کەمتر پارە خەرج بکات.