هه‌شته‌مین دیداری‌ سلێمانی بەبەشداری نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

هه‌شته‌مین دیداری‌ سلێمانی بەبەشداری نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سلێمانی‌ هه‌شته‌مین دیداری‌ سلێمانی بە بەشداری بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و عێراق و بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتیە ساسی و ئابوری و بازرگانی هەرێم و عێراق و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی‌ كرد.

له‌ كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی دیداره‌كه‌ به‌به‌شداری‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ سیاسی و ئابوری‌ و ئه‌كادیمی‌ و خاوه‌ن بڕیار بۆ تاوتوێكردنی‌ ناکۆکییە هەرێمییەکان و کێشە ئابوریەکان  وە چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و بریاره‌ له‌ كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی بێت.

دیداری سلێمانی یەکەم دیداری سیاسی گەورەیە لە عیراق و ناوچەکەدا، ئەمساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ Chatham House و پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست The Century International، پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی، Instituto Affari Internazionali، گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی و سەنتەری ئەلبەیان بۆ پلاندانان و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت.

ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە لە دیدارکەدا بەشداربوو ڕایگەیاند” دیدارەکە بە بەشداری دەیان سیاسەتمەدار و توێژەری بواری سیاسەت و ئابووری و ژینگە و ئاسایش لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سەبارەت بە پرسی ژینگە و ناکۆکییە هەرێمییەکان دەستبەکاربوو”.

راشیگەیاند “تەوەرەکانی دیداری ئەمساڵ تایبەتە بە چۆنیەتی بەشداریکردنی چالاکوانان و توێژەران لە دۆکیومێنتکردنی زیانە ژینگەییەکان و برەودان لە هۆشیاری بە بەکارهێنانی، هەروەها  باسکردنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و قەیرانی مرۆیی لە غەززە و چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عیراق و ناوچەکەیە”.

ئارام بابان،ئاماژەی بەوەشدا وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاو بۆچی خۆمان دەربارەی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری و پیشەسازی دەبێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو کێشەو گرفتانە لەبەردەم ئەو کەرتانەداهەیە باسیان دەەین و هەوڵ بۆ جارەسەرکردنیان دەدەین لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندی دارەکان.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدیدارەکەدا لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراق دانیشتنی ئەنجامدا و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کراو باس لە بە هێزکردنی پەیوەندیە پیشەسازیەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.