ئاگاداری بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دانەمەزراو

پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20 )ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە(4) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و رێنمایی و رێکارانە ، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون ).

ئەم پرۆسەیە دەسپێدەکات لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت.لەهەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیوری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو.

بەرێزانی دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن ،بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات .

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژیەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ، کە دەرفەتی کار و سوودمەند بوون بۆ هەزاران دەرچوو دەرخسێنێ و دەبێتە وەچەرخانێکی بەهێزی بوژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لەرێگەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ،بە چاودێری و سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .

تێبینی / ئەم فۆرمەی پردەکرێتەوە ،بەخۆرایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو