هندستان نەوتی زیاتر لە عێراق دەكڕێت

دامەزراوەی نەوتی هندستان بڕی ئەو نەوتەی لە عێراقی دەكڕێت بە ڕێژەی 11.5% زیاددەكات.

دامەزراوەی (IOC.NS) گەورەترین كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتە لە هندستان، ئەمساڵ نەوتی هاوردەكراو لە عێراقەوە بە ڕێژەی 11.5 زیاددەكات و ڕۆژانە 390 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق دەكڕێت.

هندستان سێیەم گەورەترین كڕیاری نەوتە لە جیهاندا و گەورەترین كڕیاری نەوتی عێراقە، ماوەیەكە بڕی ئەو نەوتەی لە مەكسیك دەیكڕێت كەمبووەتەوە و پێشبینیدەكرێت ئەو نەوتەی لە كوەیتی دەكڕێت ڕوو لە كەمبوونەوە بكات.

بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە، هندستان پشت بە نەوتی عێراق دەبەستێت و بەوەش عێراق پێگەی خۆی وەك گەورەترین هەناردەكاری نەوت بۆ هندستان دەپارێزێت و گەشەی زیاتری پێدەدات.