هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگای چیای ئەزمەڕ و گۆیژە داخراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە ڕێگای هەردوو چیای ئەزمەڕ و گۆیژە شیاو نین بۆ هاتوچۆ و داخراون، هۆکارەکەشی بارینی بەفرێکی زۆرە لەو شوێنانە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و بونی تەمێکی زۆر ڕێگەی شاخی گۆیژە و چیایی ئەزمڕ داخراون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر سەلامەتی هەموولایەک، ئەو ڕێگایانە بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو دووبارە شیاودەبن بۆ هاتوچۆکردن.