بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی کاتی دەوامکردنی دەگۆڕێت

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 11-11-2021 کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر 3:00ی دواینیوەرۆ تا 7:00ی ئێوارەیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١- نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک دەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 11-11-2021 کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر 3:00ی دواینیوەرۆ تاکو 7:00ی ئێوارەیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.