نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەرێوبەری گومرگی گەرمیانی کرد

ئەحمەد کەلاری نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە گەرمیان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن، سەردانی ھێمن نوری ئەحمەد، بەرێوبەری نوێی مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیانیان کرد و کۆبوەنەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری ژوور لە گەرمیان ڕاگەیاند “بەڕێوبەری نوێی گومرگی گەرمیان بەڵێنی پێداین ھەموو ھاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان و خاوەنکاران بکات لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا تاکو گەشەی بازرگانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاد بکات، ئامادەی خۆشی نیشاندا کە لە دوای دەوامی فەرمیش کارمەندان دەمێنەوە تاکو کارەکانی بازرگانان ئەنجام بدەن و ئەو بارھەڵگرانەی کە پێویستە زوو داخڵی ھەرێمی کوردستان بن کارەکانیان خێرا بۆ ڕایی بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکەوتن بکەین کە ڕۆژانی ھەینیش لە دەروازە سنورییەکان کار بکرێت.