بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی باج لە دەروازە سنورییەکان ڕابگرێت

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی باجی پێشوەختە لە دەروازە سنورییەکان ڕابگرێت.

بانکی ناوەندی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان کراوە ئاماژەى بەوە کردوە، بەلێکتێگەیشتن لەگەڵ دەستەی گشتی گومرگ و دەستەی گشتی باج، ئەو ڕسومات و بڕە باجەی کە لەسەر ئەو کاڵایانەی کەدێنە ناو عێراق لە دەروازە سنوورییەکان و پێی دەوترێت باجی پێشوەختە، رادەگرێت، ئەمەش بۆئەوەیە کە ڕێگری لە دوو باجدان بکرێت.

ئەوەش خراوەتەروو، بریارەکە بە پشتبەستنە بە بڕیاری ژمارە ٣٥١یئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە بریتییە لە کارکردن لەسەر کۆکردنەوەی باجی گومرگ و باجی پێشوەختە بەپێ مادەی ١٦ لەلە یاسای بودجەی گشتی دەسەڵاتی فیدراڵی.