نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە کۆبونەوەیەکی وەزارەتی دارای دەکات

نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە کۆبونەوەی لەپاکەتنان و پێچانەوە دەکات

ڕێکەوتی 19/3/2024 بورهان علی عبدللە ، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە کۆبونەوەیەک تایبەت بە پڕۆژەی لە پاکەتنان و پێچانەوە کە لە ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کراوە.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە کۆکردنەوەی داتای پێویست بوو لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو ماددانەی کە کاڵاکانیان تیادا هاوردە دەکرێت و شیاوی ریسایکلین و دووبارە بەکار هێنانەوەن.

بورهان علی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، وەک نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد، لە کۆبونەوەکەدا دەربارەی کاری بازرگانان و هاوردەکردنی کاڵا زانیاری تەواوی دایە بەشداربوان تابتوانن بەشێوەیەکی زانستیانە سود بەو پرۆژەیە بگەیەنن کەتایبەتە بە لەپاکەتنان و پێچانەوە.

پاش کۆتای هاتنی کۆبونەوەکە سەرپەرشتیاری یەکەی ئابووری لە نووسینگەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری سوپاس و دەستخۆشی لە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد بۆ ڕونکردنەوە و زانیاریەکانیان لەبارەی پرۆژەکەوە.