نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دابەزی و، بۆ هەر بەرمیلێک بەم نرخانە مامەڵە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئادار، بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیل پرایز یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 105 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم ماوەیە نرخی نەوت بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تا ئێستا بە هۆی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا هەروەها، پەتای کۆرۆنا لە چین بە جێگیری نەماوەتەوە.