نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و زێڕیش دابەزین تۆماردەکات

نرخی نەوت بۆ دووەمین رۆژ و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە. هۆکارەکەشی بۆ داخرانی بەندەری جەیهان بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممەی تورکیا و سووریا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 07-02-2023، نرخی نەوتی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 43 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکار، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1968 دۆلار دابەزی.