نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک بەرزبووەوە و گەیشتە 117 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 117 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 111 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نەرخی نەوت بۆ ئەم ئاستەی ئێستا هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، بەتایبەت کە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە و نەوت و گازی لێناکڕن.