نرخی ئاڵتوون بۆ نزمترین ئاستی هەفتە دابەزی

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی هەفتەیەك دابەزی و 1%ـی بەهاكەی لەدەستدا.

بەپێی دوایین نرخەكان، ئۆنسەیەك زێڕ نرخەكەی بۆ هەزار و  987 دۆلار دابەزیوە و ئەوەش نزمترین ئاستی هەفتەی رابردووە كە نرخی زێڕ پێیگەیشتبێت.

دابەزینی نرخ هەموو جۆر و شێوەكانی زێڕی گرتووەتەوە و ئەو زێڕەی بە “قاڵب” ناسراوە، 0.8%ـی نرخەكەی لەدەستداوە و ئەوەش نزمترین ئاستی نرخەكەیەتی لە ماوەی دوو مانگدا.

بە هەمان شێوەی زێڕ، نرخی زیو دابەزیوە و 0.6%ـی بەهاكەی لەدەستداوە و ئۆنسەیەكی بە 25.14 دۆلار دەفرۆشرێت، لە كاتێكدا پێچەوانەی زێڕ و زیو، نرخی پلاتین بە رێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەكی بە هەزار و 99 دۆلاری ئەمریكییە.