نرخى نه‌وتى خاو جارێكى تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌

نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاڕه‌كانى جیهان جارێكى تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌كه‌شى كۆمه‌ڵێك هۆكارى له‌پشته‌ كه‌ چاودێرانى بوارى وزه‌ ده‌ڵێن ئه‌و هۆكارانه‌ واده‌كات نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نرخى نه‌وتى خاو جارێكى تر به‌زبوه‌وه‌و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته‌ سه‌رو 113 دۆلارو نزیكه‌ى دوو دۆلار نرخه‌كه‌ى به‌رزبوه‌وه‌، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 108 دۆلارو یه‌ك دۆلار نرخه‌كه‌ى به‌رزبوه‌وه‌.

چاودێرانى بوارى ووزه‌ پێشبینى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زیادكردنى هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیاو بایكۆتكردنى كڕینى نه‌وتى ڕوسیا له‌لایه‌ن ووڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ نرخى نه‌وت جارێكى تر بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی به‌رزبێته‌وه‌.