لە هەرێم “قەرزی بچوك بە گەنجان دەدرێت”

راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی قەرزی بچوک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە 10 ھەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات تا 30 ھەزار دۆلار.

فەتحی مەجید، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ ماڵپەڕی رەسمی پارتی وتوشیەتی”کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچوک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سودمەند دەبن کە 100 کەس لە ھەرێمی کوردستانن و 900 کەسیش لە عێراق بەگشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سودی لێ وەربگرن.”

ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕونیشی کردەوە”قەرزەکە بەپێی قەبارەو جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پڕۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پڕۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و ڕێکخراوەکانیش بەپێی جۆری پڕۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن.”