لە سلێمانی گۆڕانکاری لە بەرنامەی موەلیدە ئەھلییەکاندا دەکرێت

بەھۆی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لە سبەینێ 25ی 12ی 2022ەوە گۆڕانکاری لە بەرنامەی موەلیدە ئەھلییەکاندا لە سلێمانی دەکرێت.

‎‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکان وەرزی یەکەم و دەستپێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ، لە سبەینێ یەکشەممە بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

ئاشکراشیکردووە، لە سبەینێوە موەلیدە ئەھلییەکان بەیانیان کارناکەن و رۆژانە بەرنامەی کارکردنیان، لە سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ بۆ 01:00ی شەو دەبێت، لەو ماوەیەدا ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بدەن بە ھاوڵاتیان.