لە سلێمانی کۆنسوڵگەری یۆنان دیدارێکی بۆ بازرگانان ڕێکخست

کۆنسوڵگەری یۆنان لە ھەولێر دیدارێکی بۆ بازرگانان و پیشه‌سازانی شاری سلێمانی ڕێکخست بە بەمەبستی بەهێزکردن و زیادكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان.

لە دیدارێکدا کە یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئازاد شمقار و ئاراس مەعروف، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و ژمارەیەک لە بازرگانانی شاری سلێمانی ئامادەی بوون، یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە وته‌یه‌كدا ڕایگەیاند “بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەم و پیرۆزبایی جەژن لە سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دهكه‌م، لە سه‌ردانه‌كه‌ی پێشومان بۆ وڵاتی یۆنان شاری ساڵۆنیک، بازرگانانی شاری سلێمانی چەندین گرێبەستی کارکردنی ھاوبەشیان واژۆ کرد، بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی خوازیارن پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتی یۆنان زیاتر بکەین و بتوانین لەگەڵ بازرگانی ئەو وڵاتە کاری ھاوبەش بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، ‘ئامادەکاری دەکەین لە داھاتوودا کۆمپانیاکانی یۆنان بھێنینە سلێمانی و ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی بکەین سەردانی یۆنان بکەن”.

لای خۆشیه‌وه‌ د.ستاڤرۆس کیریمیز، کۆنسوڵی گشتیی یۆنان ڕایگەیاند “دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ شاری سلێمانی زیاد بکەین و ژووری بازرگانی ساڵونیک و ژووری بازرگانی سلێمانی بەردەوامن لە پەیوەندی و کارکردنی ھاوبەش تاکو بتوانن قەبارەی بازرگانی لە نێوان وڵاتی یۆنان و شاری سلێمانی زیاتر بکەن، ئێمەش لای خۆمانەوە وەک ستافی کۆنسوڵیەت ئامادەین بۆ ھەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان و سەرمایەداران”.

ئاماژەی بەوەشدا، زانکۆی سلێمانی ڕێکەوتنێکی کردوە لەگەڵ زانکۆی ساڵۆنیک، پێش ھاتنی کۆرۆنا زانکۆی کۆیەش چەند ڕێکەوتنێکی ئەنجامدابوو لەگەڵ زانکۆێ ساڵۆنیک، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ١٥ خوێندکار سەردانی یۆنان دەکەن بە مەبەستی خوێندن لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە چەند مانگی داھاتوودا چەند ڕۆژنامەنوسێک دەنێرینە وڵاتی یۆنان تاکو بتوانن کلتور و مێژوی یۆنان بە ھاوڵاتیان و بازرگانانی کوردستان ئاشانا بکەن”.

جەختی لەوەش کردوە “ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زۆر میوان دۆستن و حەزیان لە پێکەوە ژیانە بەڕاستی جێگەی شانازین، دڵنیام بە پشتیوانی بازرگانانی شری سلێمانی دەتوانین براندی زیاتر بھێنینە کوردستان”.