بە ژمارە.. 10 دەوڵەمەندترین ژنەکانی جیهان کێن

ئەو ژنانەی لە جیهاندا لە ڕیزی ملیاردێرەکانن ژمارەیان زۆرە، بەڵام بەپێی گۆڤاری فۆربس 10 ژنە لە دوەڵەمەنترین ژنەکانی جیهانن کە دەوڵەمەنترینیان خاوەنی 74.3 ملیار دۆلارە.

خاوەنی براندی لۆریاڵ، فرانسواز پیتنکۆر مایەرز لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترین ژنەکانی جیهاندایە بە 74.3 ملیار دۆلار، دوای ئەو ئەلیس واڵتۆن دێت کچی دامەزرێنەری وۆڵ مارتە کە خاوەنی 57.8 ملیار دۆلارە.

جولیا کوخ لە پلەی سێیەمدا دێت و خاوەنی 56.8 ملیار دۆلارە و سامانەکەی لە ساڵی 2019 لە دەیڤد کوخی هاوسەرییەوە بۆماوەتەوە، هەروەها هاوسەری پێشووی جێف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن، کە ئێستا لێیجیابووەتەوە لە پلەی چوارەمدایە و خاوەنی 42.7 ملیار دۆلارە.

کچەکەی فۆرست مارس و نەوەی فرانکلین مارس، کە خاوەنی کۆمپانیای مارسی خۆراکین لە پلەی پێنجەمدایە بە 33.8 ملیار دۆلار، جینا ڕینهارت کە ژنێکی ئیسپانییە و زۆربەی سامانەکەی لە باوکییەوە بۆماوەتەوە خاوەنی کۆمپانیای هانکۆکە لە پلەی شەشەمدایە و سامانەکەی 29.1 ملیار دۆلارە.

میریام ئەدیلسۆن حەوتەم دەوڵەمەندترین ژنی جیهانە و خاوەنی 28.3 ملیار دۆلارە، سۆزان کلاتن کە ژنێکی ئەڵمانییە لە پلەی هەشتەمدایە سامانەکەی 23.6 ملیار دۆلارە، ئەبیگێڵ جۆنسن خاوەنی کۆمپانیای ڤیدیلیتی بۆ وەبەرهێنان لە پلەی نۆیەمدایە خاوەنی 21.6 ملیار دۆلارە، ئیریس فۆنتۆبۆنا پلەی دەیەم دەوڵەمەندترین ژنی جیهانی گرتووە و سامانەکەی 17.9 ملیار دۆلارە.