لە سلێمانی پانێڵێک لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ساز کرا

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوور و ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان کرد لە ژمارەیەک پانێڵ لە بارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە ئەمڕۆ لە پەیمانگای قەیوان ئەنجامدرا.

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرکانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “سەرتا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە باشوری عێراق سەری ھەڵدا و لە ئێستادا گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان و چەند حاڵەتێک تۆمار کراوە بەڵام خۆشبەختانە لە شاری سلێمانی ژمارەی توشبوان کەمترە.

دکتۆر شاڵاو عارف، سەرۆکی ڕێکخراوێ ڤێتەرنەری لە پێناو ژیان ڕایگەیاند “لە پانێڵەکەدا دواین زانیاریەکان لە بارەی نەخۆشیەکە لەم پانێڵە باس دەکرێت و ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی دەخرێتەڕوو لەگەڵ سەڕجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان باس لەم بابەتە دەکرێت و لە ڕێگەی پۆستەرەوە ڕێوشوینی خۆپاراستن بڵاو دەکرێتەوە”.