لە ساڵی 2022دا عێراق زیاد لە 10 ملیار لیتر بەنزینی بەکارهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2022دا زیاد لە 10 هەزار لیتر بەنزینی بۆ وێستگەکانی سوتەمەنی لە سەرانسەری عێراق دابین کردووە.

کۆمپانیاکە لە ئاماری ساڵی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی دابینکردنی بەنزین بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ماوەی ساڵی 2022دا بە هەموو جۆرەکانیەوە (نۆرماڵ، موحەسەن، ئۆکتان، سوپەر) زیاد لە 10 ملیار و نیو بووە.

بەگوێرەی ئامارەکە، نزیکەی 20 ملیۆن لیتر سوتەمەنی بۆ فڕۆکەی سەربازی و 188 ملیۆن لیتر سوتەمەنی بۆ فڕۆکەی مەدەنی دابینکردووە.