لەمەودوا رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان دەدرێت بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی  هەرێم رایگەیاند، لە پێناو هەرزانکردنی نرخی بەنزین رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێم دەدرێت و رێگە نادرێت بەنزینی پاڵاوگەکانی هەرێم هەناردەی دەرەوە بکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت

ئاماژەشیان بەوەكرد، هاوكات رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت

جێی باسە وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندبوو، بەهۆی نەبوونی بەنزینی پێویست و نەمانی بەنزینی 750 دیناری نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە.